- کتێب : یادەوەری و زەمەن
- نووسەر : بەختیار عەلی
جەوهەری مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی ئازاد لەوەدایە کە دەزانێت هیچ پرسیارێک یەک وەڵامی نییە. پرسیاری فەلسەفە وەک پرسیاری دین یان پرسیاری ماتماتیک نییە، چەند ڕێگایەکی دیاریکراوی وەڵامی هەبێت. ڕێگاکانی وەڵام لە فەلسەفەدا ناکۆتان، چونکە بە کێشەیەکی قووڵترەوە گرێدراونەتەوە کە ئازادی مرۆڤە. وەک یاسپەرز دەڵێت مرۆڤ تەنیا لە فەلسەفەدا هەناسەی ئازاد هەڵدەکێشێت. گرنگی ئەفڵاتون یان ئەرستۆ لەوەدا نییە کە دوا دەرەنجامیان ڕاستە یان هەڵە، بەڵکو چەند چرکەساتێکی گرنگی مێژووی فیکرن، هەوڵی گەورەی مرۆڤ دەردەخەن بۆ دۆزینەوەی یەقین، نەوەک گرتنی خودی یەقین. ئێمە ناتوانین قسە لە کۆنی ئەفلاتون بکەین، لەبەرئەوەی ئەو فەلسەفەیەی هیگڵ یان نیتشە یان وایتهید دەیهێنن، یەقین بەخشتر نیین لەوەی ئەفلاتون یان ئەرستۆ یان ئەپیکۆرس هێناوێتی. فەلسەفە پرسیارێکی فیزیک یان پێکهاتی گەردیلەیی مەتریاڵێکی کیمیایی یان نهێنییەکی بایۆلۆژیی نییە تا تێیدا وەڵامی کۆتایی بدۆزینەوە، فەیلەسوف بۆ سیفاتی ڤایرۆسێک ناگەڕێت کە نەدۆزراوەتەوە… شوێنی ئیشکردنی فەلسەفە ئەو جێگایانەیە کە وەڵامی کۆتایی تێدا نییە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.