- کتێب : ژانی گەل
- نووسەر : ئیبراهیم ئەحمەد
لە هەندێ قۆناغی مێژووی کۆمەڵایەتیدا شۆڕش ئەبێ بە شتێکی پێویست و فەرمانێکی ناچاری؛ چونکە بە شۆڕش نەبێ زوڵم و زۆر و چەوسانەوە بنبڕ ناکرێن؛ لە کوورەی شۆڕشا نەبێ کۆت و زنجیری دەست و مل و مێشکی کۆمەڵانی خەڵک ناکرێنەوە. شۆڕش ژانی گەلە، ژانیش ناوی خۆی بە خۆیەوەیە، چ هی ژن بێت، چ هی گەل؛ بۆیە شتێکی سەیر نییە کە ژانی گەلێک، پڕ دەرد و ئازار و ئارەقە و فرمێسک و خوێن بێت. ئەمە وایە، بەڵام ئایا هیچ گومان هەیە کە هاتنە دنیای نەتەوەیەکی ئازا، سەربەرز و بەختیار، ژانێکی لەمەش پڕ ئازار و ناخۆشتر ئەهێنێت؟!
هنوز بررسیای ثبت نشده است.