دیوانی کەمالی

ویژگی های محصول:
    سوالی دارید؟
    شناسه محصول: 1334 دسته‌بندی‌ها: ,

    400,000 تومان

    موجود در انبار

    تمامی کتاب های این فروشگاه از با کیفیت ترین و معتبر ترین نشرها می باشد و با گارانتی بازگشت وجه ارائه می شوند.

    • تضمین بهترین قیمت بازار
    • پشتیبانی عالی ۲۴ ساعته، ۷ روز هفته
    • بازگشت وجه در صورت عدم رضایت
    • تحویل سریع در کمترین زمان ممکن
    • کتێب : دیوانی کەمالی
    • شاعیر : عەلی کەمال باپیرئاغا
    • کۆکردنەوەی : کاروان عوسمان خەیات

    عەلی کوڕی باپیر ئاغای کوڕی چراغە کە یەکێک بووە لە سەرۆکەکانی ھۆزی ئیسماعیل عوزێری و لە تیرەی «میرئاڵایی»ە. باپیر ئاغای باوکی ئەفسەر بووە لە سوپای عوسمانیدا، کەمالی تەمەنی چوار ساڵ بوو کە باوکی کۆچی دوایی کردووە و لە شاری کەرکووک نێژراوە.

    سەرەتای خوێندنی لە سلێمانی لە حوجرەی مزگەوتی شێخ عەبدوڵڵا (مزگەوتی دوو دەرگا) بووە. خوێندنی زانستییەکانی ئایینی ئیسلامی تەواو نەکردووە. لەباتی ئەوەی ببێت بە مەلا، بووە بە نووسەر، بۆ کاربەدەستان سکرتێری بۆ میری مووچەخۆری کردووە. لەپێشدا لە سلێمانی دامەزراوە، پاشان لە ساڵی ١٩٠٦ – ١٩٠٧ گوێزراوەتەوە بەغدا … پاش ماوەیەکی کورت گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی. لە ماوەی جەنگی جیھانیی یەکەم لە سلێمانی کراوە بە سەرباز و لە شار ماوەتەوە و ڕەوانەی ھێڵی جەنگ نەکراوە.

    لە دوای ساڵی ١٩١٩ کە بەریتانیا بەتەواوی عێراقی گرت، کرا بە قایمقامی چەمچەماڵ. ماوەیەکی کەم لەم کارەیدا ماوەتەوە. لە ڕۆژگارانی خەباتی چەکداری و فەرمانبەرایەتییەکانی شێخ مەحموود لێی نزیک بووە و بەشداری لە جموجۆڵییەکانی کردووە، وەک سکرتێر و نووسەرێک لەبن دەستی شێخدا بووە. لە ساڵی ١٩٢٢ کە کۆمەڵەی «جەمعیەتی کوردستان» بەسەرۆکایەتی مستەفا پاشای یاموڵکی لە سلێمانی دامەزراوە، کەمالی یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر و دوایی بەئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی «بانگی کوردستان» ھەڵبژێردراوە. بڵاوکردنەوەی ئەم ڕۆژنامەیە زۆری نەخەیاندووە، ھۆی نەمانیشیی ئەو تەنگوچەڵەمەیە بوو کە تووشی سلێمانی ھات و جارێکیتر لەلایەن ئینگلیزییەکانەوە داگیرکراوە. لە ماوەی فەرمانڕەوایی ئینگلیز لە سلێمانی کەمالی سکرتێری و نووسەری بۆ حاکمە سیاسییەکانی ئینگلیزی وەک ئیلی بانیستەر سەون (مێجەرسۆن) و گرین ھاوس و ئەدمۆنز کردووە. نزیکەی دوو ساڵێک لە ھەڵەبجە مووچەخۆر بووە تا لە ساڵی ١٩٢٦ لەوێ ماوەتەوە. کە شێخ مەحموود چووە بۆ پیران کەمالی وازی لە کارەکەی ھێناوە و چووەتە لایی و ماوەی ساڵێک لێیەوە نزیک بووە. لەو کاتەدا شێخ مەحموود دووجار ناردوویەتی بۆ تاران و کرماشان بۆ گەیاندنی نامەی شێخ بۆ ھەندێ لە کاربەدەستانی ئێران…

    ژمارەی لاپەڕە

    ٦٢٢

    چاپ

    یەکەم

    بابەت

    شێعری کلاسیک

    چاپەمەنی

    کردستان

    نقد و بررسی ها

    نقد و بررسی وجود ندارد.

    افزودن نفد و بررسی

    نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

    کانال تلگرام ما را دنبال کنید
    سبد خرید

    سبد خرید شما خالی است.

    ورود به سایت
    دیوانی کەمالی

    400,000 تومان

    موجود در انبار